كوره‌ی باكوور ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ماتۆڕێكی پێشكه‌وتووی مووشه‌كی به سه‌ركه‌وتویی تاقیكرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌نه ڕه‌سمییه‌كانی كوره‌ی باكوور، كیم جۆنگ ئون، ڕێبه‌ری ئه‌م وڵاته له حاڵێكدا نیشان دا كه ناوبراو له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ماتۆڕێكی گه‌وره‌ی هاویشتنی مووشه‌كی نوێ به‌شداری كرد تا له نزیكه‌وه هاویشتنی ماهواره‌ی “سوهه” و توانایی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی وڵاته‌كه‌ی ببینێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه ڕه‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و ماتۆڕه‌ی كه تاقیكراوه‌ته‌وه یارمه‌تیی ئه‌و وڵاتهدهدا كه له بواری مووشه‌كییه‌وه ده‌ستی به هه‌موو دجیهان ڕابگا.
كوره‌ی باكوور تا ئێستا ٥ جار تاقیكردنه‌وه‌ی ناوكیی كردوه و مووشهكیكانی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردۆته‌وه.
هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ماتۆڕی مووشه‌كی نوێی ئه‌و وڵاته به به‌شداری ڕێبه‌ری كوره له حاڵێكدا بڵاوكرایه‌وه كه رهكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا سه‌ردانی وڵاتی چینی كردبوو و له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی گرژیی شێوهدوڕگهی كوره وریای كردبوویه‌وه.
سێ ڕۆژ له‌وه‌پێش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌بری ستراتنیژیی ئا‌مریكا كۆتایی پێهاتووه و ئه‌گه‌ر كوره‌ی باكوور درێژه به ههرشهشهكانی بدا، عه‌مه‌لیاتی نیزامی یه‌كێك له بژێره‌كانی ئا‌مریكا ده‌بێ.