بە پێی راپۆرتی کوردپرێس رۆژی ڕابردوو دوای چەندین ساڵ لە کۆچیدوایی هونەرمەندی دەنگ دەگمەن وناوەزی کورد سەیید عەلی ئەسغەری کوردستانی کە بە بولبولی کوردستان بەناوبانگە . لە ئیلیمانی سەر مەزارگەی نوێ ئەو هونەرمەندە روونوێنی کرا.
رۆژی ٢٧ی رەشەمە لە دوایین رۆژانی زستانی ٩٥ی هەتاوی بە ئامادەبوو بەشێک لە بەرپرسان و هونەرمەندانی کورد لە گۆڕستانی شارەدێی سەڵواتئاوا دوای چەندین ساڵ مەزارگەی هونەرمەندی بە ناوبانگ و هەرمانی کورد سەیید عەلی ئەسغەری کوردستانی کە نەوژەنکراوەتەوە پەردەی لەسەر لادرا.
لە هەموو وڵاتێک پاشماوەی هونەرمەندان جیا لە خزمەتی هونەری وەکوو خانوو بەرەو مەزارگە بەچەشنی میراتێکی فەرهەنگی چاوی لێدەکەن و بە باشترین شێوە گرینگی پێدەدەن، هەربۆیە چەند مانگ لەمەوپێش تێکدانی گڵکۆی شاعیرانی مەهابادی کۆمەڵێک نارەزایەتی ڕابۆچوونی جیاوازی لێکەوتەوە.
شیاوی باسە سەیید عەلی ئەسغەری کوردستان ( سەیی ئەسکەر) خاوەنی چریکەیەکی بەسۆزو بێ وێنەیە کە لە نێو خەڵکی کورد بە گشتیی ناسراوو تەنانەت لە ئاستی ئیڕانیش بەناوبانگە.
سەیید عەلی ئەسغەر کوڕی سەیید نیزامەددین، کە بەرچەڵەک دەگەرێتەوە بۆ بنەماڵەی باوە تاهیری شاعیر لە ساڵی ١٢٥٠ هەتاوی لە ئاوایی سەڵواتئاوا لە نزیک شاری سنە لە دایک دەبێ و، هەر لە منداڵییەوە لە کاتی وانە خوێندن لە حوجرە چەهچە لێدانی باسی لەوە دەکرد کە دەبێتە ئەستێرەیەکی پرشنگدار لە ئاسمانی ئاواز و گورانی کوردیی.
ناوبرا لە تەمەنی ٤٧ ساڵەیی بە هاوکاری کۆمپانی گرامافۆن پولیون زیاتر لە ١٠ گۆرانی تۆمار دەکا کە، زەردی خەزان و نابێ نابێ و غەمگین ودڵپەشێوم.. لە ناسراوترین گورانیەکانی ئەو هونەرمەندە بەنرخەن کە ئێستاشی لەگەڵ بی لە ناخی ئەویندارانی ئاوازی کوردیی دەنگدەداتەوە.
ئەو گورانیبێژە و هونەرمەندە بەناوبانگە لە ساڵی ١٣١٥ چریکەی لە کۆتایی داو، ماڵاوایی لە ژیان کرد.