خەڵکی کوردستان، نووسەران و هونەرمەندان و چەند کەسایەتێکی بەرچاو بە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆیان بە جامانەوە ، لە گەڵ نەورۆزی ئەمساڵ بە نەورۆزی جامانەوە ناوزەد کراو بە مەبەستی یەکریزی و یەکگرتوویی خەڵکی کورد پشتیوانییان کرد.
لە یەکەم رۆژی داواکاری ڕێکخراوە مەدەنی وسیاسییەکانی کورد، لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ بەڕێوەبردنی هەرچی بە شکۆتری رێورەسم و بۆنەکانی نەورۆزی ئەمساڵ، جامانە، کە هێمایەکی هاوبەشە لە کەلتووریی جلی کوردی و جلی شۆڕشگێڕانی کوردە، لە گەردەن بکەن و هەوڵ بدەن بە یەکگرتوویی ئەو یادە نەتەوەییە بکەنەوە.
هونەرمەند قادر ئەلیاسی بە بڵاوکردنەوەی گرتە ویدئویەک داوای لە سەرجەم خەڵکی رۆژهەڵات کردوە، بە یەکدەنگییەوە پێشوازی و پاڵپشتی لە نەورۆزی جامانەکان بکەن.
هەروەها سترانبێژ خاتوو گوڵستان پەروەریش خەڵکی باکووری کوردستان بە بڵاوکردنەوەی وێنە و پەیامێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پشتیوانی خۆی لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەورۆزی جامانەکان دەربڕیوە.
هەر لەو پێوەندیەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە لە مل کردنی جامانە لە شوێنە گشتیی و سەیرانگاکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆیان و منداڵە چاوگەشەکانیان بە جامانەوە ، هەستی خۆیانیان لەو بارەوە دەربڕی و هەر درێژەی هەیە.
شیاوی باسە بەشێکی بەر چاو لە چالاکان و کاربەرانی نیو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بە تەرخان کردنی وێنەی پروفایلی خۆیان یەکبوون و پێکەوەبوونی خۆیانیان لەو بارەوە ڕاگەیاند.