Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۷ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۶| 28/05/2017 |کاتژمێر:
کوردستان

زیندانیانی سیاسیی کورد له‌ مه‌ره‌خه‌سیی نه‌ورۆزی بێبه‌ش کران

18/03/2017 | 17:38:30
zndany

ده‌زگای قه‌زایی نامه‌ی داوای ناردنه‌ مه‌ره‌خه‌سیی هه‌زاران زیندانیی بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ناردوه‌ و ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ئه‌و مافه‌ هیچ زیندانییه‌کی سیاسیی کوردی نه‌گرتۆته‌وه‌.

دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی به‌ بڕیارێک مەرەخەسیی نەورۆزیی بە ده‌یان هه‌زار زیندانی داوە، بەڵام جارێکی دیکه‌ش زوڵم لە زیندانییە سیاسییە كوردەكان كرا و ئەوان لەم مافە بێبەش کران.

له‌ بڕیارنامه‌که‌ی ده‌زگای قه‌زایی‌دا باس له‌ زیندانیی سیاسی نه‌کراوه‌ و گوتراوه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌ دژی نیزام گیراون له‌و مافه‌ بێبه‌شن، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێک‌دایه‌ که‌ هه‌موو زیندانیانی سیاسیی کورد به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌سبه‌سه‌ر و زیندانی کراون.

كۆماری ئیسلامی بە زیندانی كردنی زیاتر لە ٩٠٠ چالاكی سیاسی، مەدەنی ‌و عەقیدەتی وەك یەكێك لە گەورەترین زیندانەكانی بیروڕا لە جیهان‌دا ناسراوە، لەم نێوه‌ش‌دا پشكی كوردەكان بە ٣٢٠ زیندانیی سیاسیی لە ئاستی وڵاتدا لە هەموو نەتەوەكانی دیكە زیاترە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە ئاستی بێبەش كردنی ئەم گیراوە كوردانە لە مافەكانیانشیان لە باقی زیندانیانی دیكە زۆرترە.