Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۷ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۶| 18/11/2017 |کاتژمێر:
جیهان

بەشداریی شاندی کومیتە ی دانمارکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە ساڵیادی کیمیا بارانی هەڵەبجە

18/03/2017 | 17:23:24
yadihalbjaaaaadnmakr

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱٦ی ماڕسی ۲۰۱۷ی زایینی و لە ٢٩هەمین ساڵی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەی شەهید دا، له لایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی دانمارک، بۆ ڕێز لێنان لە یادی شە هیدانی ئەو کارەساتە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی ڕادەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی و ئەندامانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی دانمارک لە شاری (گرێوە‌) ی سە ربە کۆپنهاک پێکهات.
ڕێوڕەسمە کە کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ بە سرودی ئەی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی هاوبەشی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و رێکخراوە سیاسییەکان لە لایەن بەڕێز عەدنان ئاغاجان بەرپرسی فیدڕاسیۆن خوێندرایەوە و لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا چەند پارچە هەڵبەست لە لایەن شاعیران دارا، حوسێن مەحمودی، زانا و باوکی فەرهاد، لەسەر کارەساتی هەڵەبجه به هاوڕێیی موزیکی غەمگینی نەیی موزیک ژەن شۆڕش پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.  شایانی باسه لە سەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە شاندێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک بەشداری ڕێوڕەسمی یادەکە بوون کە لە لایەن ئامادەکارانی ڕێوڕەسمەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا