Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۷ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۶| 28/05/2017 |کاتژمێر:
کوردستان

گیان لە دەست‌دانی لاوێکی وەرشکار لە رێورەسمی پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ لە تەرەغە

18/03/2017 | 02:01:10
farhadhajiiimahamad

رۆژی هەینی، ٢٦ی رەشەممە لاوێکی وەرزشکاری ناوچەی بۆکان لە کێوی تەرەغەی بۆکان گیانی لە دەست دا.

لەبەرەبەری جێژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێی هەتاوی‌دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە وەرزشکارانی ناوچەی بۆکان و شارەکانی دیکەی کوردستان بەمەبەستی ماڵاوایی لە دوایین رۆژەکانی ساڵ و پێشوازی لە سەری ساڵی تازەی هەتاوی روویان لە چیای تەرەغە، هەڵکەوتوو لە ناوچەی تەرەغەی بۆکان کردبوو، لە ئاکامی هەرەسی بەردی ئەم شاخەدا وەرزشکارێکی لاوی خەڵکی ئاوایی ئاجیکەند، بە ناوی فەرهاد حاجی محەممەدی گیانی لە دەست ‌دا.

فەرهاد یەکێک لەو کەژەوانە وەرزشکارانەی ناوچەی بۆکان بوو کە جیا لەوەیکە کەسێکی خۆشەویست و لەبەردڵانی ناوچەکەو وەزشکارێکی سەرکەوتوو بوو، لە هەمان کات‌دا لاوێکی نیشتمانپەوەریش بوو.

فەرهاد یەکێک لەو هەزاران لاوانەی ناوچەی بۆکان بوو کە وەک لە وێنەکانی ڕا دیارە پێشوازیی لە پێشنیاری چالاکانی مەدەنی کردو لە نەورۆزی جامانەکان‌دا بەشدارییەکی چالاکانەی نواند.

ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی فەوتی جوانەمەرگ فەرهاد حاجی محەممەدی‌یەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو سەرجەم ناوچەی تەرەغەی بۆکان دەکەین. رۆحی شاد.