شهوه شێعرێک بۆ زامی ناسووری هەڵەبجە لە شاری کانی سووری ناوچەی بانە لە ژێر ناوی شەوێک بۆ هەڵەبجە بەڕێوە چوو.
لە شاری کانی سووری سەر بە ناوچەی بانه شهوه شێعرێک بۆ یادکردنهوهی بۆمبارانی کیمیاوی ههڵهبجه پێکهات.
ئهو شهوه شێعره کە به هیممهتی دامهزراوهی ئهدهبی و فهرههنگیی کانی سوور (کانی) پێکهاتبوو، بەشێکی بەرچاو لە هۆگران و قەڵەمبەدەستانی کورد تێیدا بەشدار و، بە شێعر و پەخشانی خۆیان تاڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشتیان کردە بیانوویەک بۆ دەڕبڕینی هەست و هەڵبەستی نەتەوەیی.
لهو کۆڕهدا کە ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمە بەڕێوەچوو شاعیران و هونهرمهندانی شارهکانی سهقز،سهردهشت،بانه ،کانی سوور و گوند و شارهدێیهکانی ناوچه بهشداری ئهو کۆڕه بوون و ڕازاندیانهوه.
شایانی باسە بە پێی زانیارییەکان ئەمساڵ لایەنە ئەمنییەکان ڕیگەیان نەداوە لە تاران کوردانی نیشتەجێی ئەوشارە رێورەسمی یادی هەڵەبجە بەڕێوەببەن.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کارەساتی دڵتەزێنی هەڵەبجەو سەردەشت و زەردەی داڵاهوو و چەند شوێنی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاکامی شەڕی دوو داگیرکەری خاکی کوردان و، لەلایەن حکومەتی بەعسەوە کیمیاباران کران و ژینوسایدێکی بەرچاوە لە کۆمەڵکوژی کورد ، کە تەنیا لە شاری هەڵەبجە نزیک بە ٥٠٠٠ کەس لە خەڵکی بێتاوان شەهید کران و بە هەزاران کەسیش زیانی جەستەییان وەبەرکەوت.
هەروەها بە هۆی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی ١١٠کەسی خەڵکی سەردەشت بە گازی خەردەڵ شەهید کران و نزیک بە ٩٠٠٠کەسیش زیان وخەساری جەستەییان وەبەرکەوتوو، ئێستاشی لەگەڵ بێ بەشێکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوانی سەردەشت بە کۆکەو ئازاری ئەو کیمیابارانە ژیانی تاڵ بەسەر دەبەن.
ژینۆسایدی هەڵەبجە کە لە بەرەبەری بەهارو نەورۆز ، هەڵوەرینی ژن و منداڵانی کوردی لێکەتەوە، بۆ بە زامێکی ناسوور لە جەستەی نیشتمانی بریندار و، بۆ بە بەشێک لە مێژووی کارەساتەکانی جیهان.
شیاوی باسە چەندین ساڵە چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو یادە دەکەنەوە.