وەرزشکارێکی کورد لە شاری کرماشان بە شێوەیەکی گوماناوی به گولله کوژرا.
ڕۆژی سێشەممە وەرزشکارێکی کورد بە ناوی”مێهدی مێهدی پوور، خەڵکی شاری کرماشان و ئەندامی پێشووی تیمی میللی شاری کرماشان لە ڕشتەی “بوکس”، بە شێوەیەکی گوماناوی بە چەند گوللەیەک کوژرا.
هەواڵدەریی مێهری کرماشان لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە، تەرمی ئەو وەرزشوانە کوردە لە نێو ماشینێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان دۆزرایەوە.
هەرچەند ئەو هەواڵدەرییە ئاشکرای نەکرد کە ناوبراو بە چ جۆرە چەکێک تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
هەتا ئامادهکردنی ئهو ههواڵه هیچ زانیارییەک سهبارهت به کوژرانی ئەو وەرزشوانە کوردە لە بەردەستدا نییە.
شایانه باسه مێهدی مێهدی پوور ئەندامی پێشووی تیمی میللی ئێرانە، لە ڕشتەی وەرزشی “بوکس”دا و پێشینەی ڕاهێنەرایەتی تیمی میللی و ڕاهێنەری تیمی میللی بوکسی لاوانی ئێران لە کارنامەی وەرزشی خۆیدا هەبووە.