كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه ئا‌مریكا و عه‌ه‌ربستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ناسه‌قامگیریی ناوچه ڕێككه‌وت و قه‌راره هاوكاریی زیاتری یه‌كدی به‌كه‌ن.
به‌دوای چاوپێكه‌وتنی دۆتاڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا و محه‌ممه‌د ئێبنی سه‌لمان، جێگری پاشای عه‌ره‌بستان، جگه له شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران، پێداچوونه‌وه‌یان به پێوه‌ندیی ئابووری هه‌ر دوو لایه‌ن كرد.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی، پێوه‌ندیی ئابووریی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ماوه‌ی ٤ ساڵی داهاتوودا ده‌بێ زیاتر له٢٠٠ میلیارد دۆلار بێ.
ریاز و واشنگتۆن به توندی ڕه‌خنه‌یان له هه‌وڵ و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا گرت. له لایه‌كی دیكه‌ش كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی هه‌بوونی هێزه‌كانی ئێران له ناوچه دایه و هه‌روه‌ها ریازیش كۆماری ئیسلامیی به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتان له ناوچه‌دا تاوانبار كرد و به‌هۆكاری سهرهكییكێشه و ئاژاوه‌گێریی له ناوچه‌دا زانی.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران ٤ سه‌ناتۆری ئامریكایی ڕۆژی ڕابردوو به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیهیهیان سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردان و كوشتاری خه‌ڵكی بێ‌تاوان سووریه مه‌حكوم كرد.
سه‌ناتۆر جان مه‌ككین، سه‌رۆكی كومیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌نای ئا‌مریكا به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیم كین، ماركۆ ڕۆبیو و كریس مورفی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌یان ده‌ركردوه و پشتیوانی نیزامی و سیاسیی كۆماری ئیسلام و ڕووسیهیهیان له به‌شار ئه‌سه‌د مه‌حكوم كرد و داوایان كردوه كه خه‌ڵك و هێزه‌كانی یارمه‌تیده‌ری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بپارێزن و هه‌روه‌ها عه‌مه‌لیاتی نیزامی له‌و وڵاته بوه‌ستێنن.