Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۱ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 23/09/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر ، له گه‌ڵ دکتور مه‌حموود عوسمان کۆبووه

16/03/2017 | 09:47:11
mahmoddosmanhizb

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ره‌شه‌مه‌ی ٩٥ ( ١٥ی مارسی ٢٠١٧ ) شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر پێکهاتوو له‌ ئیبراهیم زێوه‌یی و حسن کاکیلی سه‌ردانی که‌سایه‌تیی ناسراو و دیپلۆماتیکی گه‌له‌که‌مان دوکتۆر مه‌حمود عوسمان یان کرد و ده‌گه‌ڵی کۆبوونه‌وه‌ .

ئامانجی دیداره‌که‌ی شاندی نوێنه‌رایه‌تیی حیزب به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی دۆستێکی دێرین و به‌وه‌فا و، خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌تایبه‌ت حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و له‌ هه‌مان کات دا خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که‌ له‌ زۆربه‌ی دیدارو وتووێژه‌کانی خۆی ‌دا ، ده‌گه‌ڵ میدیا کوردی و جیهانییه‌کان دا هه‌میشه‌ پرسی کوردی رۆژهه‌ڵات و به‌ش‌مه‌ینه‌تی و مافخوراوییه‌که‌ی له‌بیر بووه‌ و دیفاعی لێ کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ نێوان دانیشتنه‌که‌ دا ، ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئاڵۆز و تێک ئاڵقاوی هه‌رێمی کوردستان و به‌ گشتیی کورد و رۆڵی زلهێزه‌ ناوچه‌یییه‌کان  و به‌تایبه‌ت چه‌ندوچۆنیی ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ده‌گه‌ڵ یه‌کتر و هه‌ر وه‌ها پێوه‌ندی نه‌خوازراوی هه‌رکام له‌ حیزبه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان،  هاته‌ ده‌نگ و په‌رۆشی وخه‌مخۆری خۆی له‌ ئاست ئه‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ نه‌خوازراوه‌ دا، هێنایه‌ به‌رباس.

دواتر دوولایه‌ن زۆر به‌ وردی ئاڵۆگۆر و رووداوه‌ خێراوسێناریۆ پێشبینی نه‌کراوه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ پرسی کورد به‌تایبه‌ت پاش یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی شه‌ری داعش یان له‌ هه‌رێمی باشوورو، رۆژاوای کوردستان پێکه‌وه‌ تاوتوێ کرد و، هه‌ر دوولا به‌ په‌رۆشه‌وه‌ پێداگرییان له‌ سه‌رهاوده‌نگی و کۆده‌نگیی نێوماڵیی کورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتیی و ستراتیژییه‌کانی له‌ پێناو جێگیرکردنی زیاتری ئامانجه‌ له‌مێژینه‌کانی کورد ،کرده‌وه‌.