سه‌رۆكی ناوه‌ندی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان و پزیشكی فریاكه‌وتنی پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند كه تا به‌یانیی ڕۆژی چواره‌شه‌ممه به‌هۆی تهرهقهكانهوه له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌سووریدا ٢٩٨ كه‌س برینداربوون.
باقر به‌هرامی به مێهری ڕاگه‌یاند كه له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌سووریدا تا ئه‌مڕۆ به یانیی ٢٩٨ كه‌س برینداتربوون كه له‌و ڕێژه‌یه ٥٢ كه‌سیان ژن و ٢٤٦ كه‌سه‌كه‌ی دیكه پیاون.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان و پزیشكی فریاكه‌وتنی پارێزگای ورمێ گوتی، ساڵی ڕابردوو له ئاستی پارێزگادا ٢٦٠ كه‌س بریندارببوو به‌ڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا زۆر له ساڵی پار زیاتر بوو‌و ئه‌و پارێزگایه له ئاستی ئێران‌دا له‌و بواره‌وه له پله‌ی سێهه‌م دایه.
هه‌روه‌ها له پارێزگای كرماشان تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه زیاتر له ١٠٠ كه‌س به‌هۆی تهرهقهكانی ڕۆژی چوارشهممهسوورییهوه برینداربوون.
ئه‌كبه‌ر ئازادی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان و پزیشكی فریاكه‌وتنی پارێزگای كرماشان گوتی، ئه‌وه ئاماری كۆتایی نییه و له‌وانه‌یه زۆر له‌وه زیاتر بێ.
شایانی باسه كه سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كه‌مپه‌ینی له‌لایه‌ن به‌شێك له چالاكانی مه‌ده‌نی كه قه‌رابوو چوارشه‌ممه‌سووری و نه‌ورۆز نه‌كه‌ن به ڕووداوێكی ناخۆش،”نابۆ ته‌قوتۆق” به‌و حاڵه‌ش زیانێكی زۆر له خه‌ڵك و به تایبه‌ت منداڵانه كه‌وتووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه به ناوی “س. م” له ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌سووری ساڵی ٩٣ به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆكی ده‌ستی، سه‌ربازێك به ناوی مه‌جید فه‌خرایی به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و پاشان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست ده‌دا و له‌لایه‌ن دادگای كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه.