ته‌قینه‌وه‌ی گازی شاری له ورمێ ٤ كه‌س به سه‌ختی سووتان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كان، كاتژمێر ٤ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شاری ورمێ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی شاری له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی فه‌رهه‌نگیان ٤ كه‌س به سه‌ختی بریندار ده‌بن و به‌خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌فڕێندرێن.
هادی محه‌ممه‌دزاده، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان و پزیشكی فریاكه‌وتنی پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ٤ كه‌س به سه‌ختی سووتاون و هیچ حاڵیان باش نییه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی به ناو خومه‌ینی له ورمێ خه‌وێندراون.