به‌پێی ئاماری نوێی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی نێوخۆ تا ئێستا زیاتر له ٤٦٥ كوژراون و بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئه‌م دامه‌زراوه ناده‌وڵه‌تییه له ڕاپۆرتی خۆیدا به ڕوونی ئاشكرای كرد كه ٣٢١ هه‌زار كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها ١٤٥ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه له نێو كوژراوانی شه‌ڕی نێوخۆی سووریه ٩٦ هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی كه٨٣ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته و هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك ڕووسیه، ئێران و لوبنان كوژراون.
به‌م پێیه، بۆردومان شوڕشیانی سووری ٧ هه‌زار كوژراوی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، گرووپی تیرۆریستیی داعش٣ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س و هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌ریی ئامریكاش ٩٢٠ كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه. توركیه‌ش كه یارمه‌تیی شوڕشیانی باكووری سووریه ده‌دا ئه‌وانیش ٥٠٠ كه‌سیان له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوشتووه.
سندووقی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێڤ)یش له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ٢٠١٦ زیاتر ٦٥٢ منداڵ له سووریه كوژراون كه له‌م ڕێژه‌یه له چاو ساڵی ٢٠١٥ سه‌دی ٢٠ به‌رزبۆته‌وه. زیاتر له یه‌ك له سێی ئه‌و منداڵانه له قوتابخانه‌كان یان له ده‌ورووبه‌ری قوتابخانه‌كان كوژراون.