سەر لە ئێوارەی رۆژی چوارشەمە ٨ی مارس بە بۆنەی رۆژی نێونەتەوەیی ژنان، رێکخراوی لاوانی قێبرێس بە هاوکاری رێکخراوەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بەمەبەستی رێزگرتن ڵە مافی ژنان و هەروەها سڕینەوەی سنووری نێوان قێبرێسی ئورووپایی و قێبرێسی ئاسیایی چەند چالاکیەکیان بەڕێوە برد کە شاندی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بەسەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور و هەروەها شاندێکی لاوانی ئینتێرناسۆناڵ سوسیالیست بە سەرپەرەستی ئەلێساندرۆ پیرسی سکرتێری ئەو رێکخراوە بەشداریان تێدا کرد.
ئەو چالاکییە سەرەتا بە خۆپیشاندانێک لە بەشی ئاسیایی قێبرێس تا بەشی ئورووپایی ئەم وڵاتە دەستی پێکرد و پاشان بە کۆمەڵێک چالاکی لە بەشی قێبرێسی ئورووپایی کۆتایی پێهات