كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ئاماژه به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران گوتی، له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێعدام به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌نگی ئا‌مریكا، زه‌ید ڕه‌عد ئه‌لحوسێن، له به‌شێكی ڕاپۆرتی خۆیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی شورای مافه‌كانی مرۆڤ له ژنێڤ له‌باره‌ی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاویكرده‌وه گوتی، ئێران یه‌كێك له ٤ وڵاتی جیهانه له بواری ئێعدامكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و به‌گشتی له كۆی ئه‌و ٤ وڵاته سه‌دی ٩٠ی ئێعدامه‌كانی جیهان له خۆ ده‌گرن.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به قسه‌ی ناوبراو، سه‌دی ٨٠ی وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حوكمی ئێعدام‌یان نییه یان به شێوه‌ی كاتی ڕایانگرتووه. كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، زۆربه‌ی ئێعدامكراوه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه كه به‌پێی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ڕیزی سزا قورسه‌كاندا ناژمێردرێ.
به‌پێی ئه‌و ئاماره كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ٢ مانگی ڕابردوودا ١١٦ كه‌س و له ساڵی ٢٠١٦ زیاتر له ٥٣٠ كه‌سی به ئاشكرا ئێعدام كردوه.
زه‌ید سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ وه‌ك به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ئازادیی دین و باوه‌ڕه ئایینییه‌كان و به‌شوودانی مێرمنداڵان نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی تا ڕاده‌یه‌كی كه‌می ئێعدام له ساڵی ٢٠١٦ به‌ڵام ئه‌و وڵاته هێشتا له ٤ وڵاتی سه‌ره‌كیی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له ئاستی جیهان دایه.