دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌ركۆماری ئەمریكا بڕیاری جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌فه‌ری هاووڵاتییانی ٦ وڵاتی بۆ ئا‌مریكا ئیمزا كرد.
سه‌ركۆماری ئا‌مریكا رۆژی رابردوو بڕیاری جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌فه‌ری هاووڵاتییانی ٦ وڵاتی ئێران، لیبی، سومالی، سودان، سووویه و یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵ وه‌ستێندرابوو، ئیمزای كرد. عێراقیش له‌و لیسته‌یه‌دا بوو كه‌کە دوای پیداچوونەوە بە بڕیارەکەدا، دهرهاویشترا.
پێشتریش كۆشكی سپی هۆكاری ده‌رهاویشتنی عێراق له لیستی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌فه‌ر بۆ ئەمریكای بۆ هاوكاریی نزیكی ئه‌و دوو وڵاته و شه‌ڕی دژه داعش گه‌ڕانده‌وه و پێویسته زیاتر و له نزیكه‌وه هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ین.
بڕیاری نوێی تڕا‌مپ ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه گرین كارتیان هه‌یه ، واته ئیقامه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌یه.
ساره سه‌ندێرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی كه بڕیاری نوێی قه‌ده‌غه‌كرانی سەفەری هاووڵاتیانی ئه‌و ٦ وڵاته بۆ ئەمریكا، له‌١٦ی مارسه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
عێراق پێشوازیی له بڕیاری تڕا‌مپ بۆ ده‌رهاویشتنی له‌و لیسته‌یه كرد. ئه‌حمه‌د جه‌ماڵ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و باره‌یه‌وه گوتی، ئێمه پێشوازی له بڕیاری نوێی سه‌رۆك ترامپ ده‌كه‌ین كه وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ی له ریزی سه‌فه‌رنه‌كردن بۆ ئەمریكا ده‌رهاویشتووه .