ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دهڵیچ، به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆی سووریه له به‌ره‌كانی پارێزگای حه‌له‌ب له باكووری سووریه تا ئێستا زیاتر له٦٦ هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ده‌فته‌ری هاوئاهه‌نگی كاروباری مرۆڤدۆستیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا كه ڕۆژی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه، هاتووه كه ته‌نیا له دوو شاری ئه‌لباب و تادف٦٦ هه‌زار كه‌س ئاواربوون.
شاری ئه‌لباب مه‌قه‌ری سه‌ره‌كیی هێزه تیرۆریسته‌كانی داعش له باكووری سووریه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی پاش چه‌ند حه‌وتوو شه‌ڕ و پێكدادان له هێزه‌كانی داعش ستێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ڕووسیه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ له مانگی ژانویه‌وه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب چڕكردۆته‌وه.
به‌قسه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ٣٩ هه‌زار و ٧٩٩ كه‌س له شاری ئه‌لبابه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه له باكووری سووریه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشیانی ئه‌و وڵاته دایه په‌نایان بردوه.
چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له له‌نده‌نی پێته‌ختی بریتانیایه ڕایگه‌یاند كه كه ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، به‌هۆی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سووریه، ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بیان به‌جێ هێشتووه.