وه‌زیری ڕاوێژكاری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌دا به قازانجی گرووپه توندئاژۆكان زانی و به توندی ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی نادروستی ئه‌و وڵاته گرت.
ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زیری ڕاوێژكار له كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له وتاری خۆیدا له ٣٤مین كۆبوونه‌وه‌ی شورای مافی مرۆڤ له ژنێڤ گوتی، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی و پشتیوانیكردن له میلیشیاكانی حوسی، بوار و هه‌لی له‌بار بۆ گرووپه توندئاژۆكانی وه‌ك قاعیده و داعش پێك دێنێ.
ناوبراو گوتی، لابردنی ده‌وڵه‌تی ڕه‌وای یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌ركۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته بۆته‌ی هۆی پێشێلكردنی مافی خه‌ڵك و ده‌سبه‌سه‌ركران و كوژران و برینداربوون و هه‌روه‌ها ڕێگری كردنه له‌هه‌مبه‌ر یارمه‌تییه مرۆییه‌كان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ڕاوێژكاری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات گوتی، پڕچه‌ككردنی میلیشیاكان به چه‌كی پێشكه‌وتووی وه‌ك مووشه‌كی بالستیك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه و میلیشیاكانی حوسی به هه‌زار موشه‌ك و خۆمپاره‌یان به عه‌ره‌بستانه‌وه ناوه.