پێوه‌ندیی نێوان توركیه و ئێران پاش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزتر ده‌بێ.
تلویزیۆنی ئه‌لجه‌زیره سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌دا ده‌ڵی، سه‌ركۆماری توركیه نایهه‌وێ راسته‌وخۆ كێشه له‌گه‌ڵ ئێران بكا به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه هه‌وڵه فراوانخوازییه‌كانی ئێران نه‌بینی و چاوپۆشی‌یان لێ بكا به‌ڵكوو توركیه به توندی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گرێ.
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به بانگكردنی باڵوێزی توركیه له تاران قه‌ناعه‌ت ناكا و عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی، ڕاوێژكاری سه‌ره‌كیی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی خۆی وه‌پێش ده‌خا ده‌ڵێ، هێزه‌كانی توركیه ده‌ست له كاروباری سووریه و عێراق وه‌رده‌ده‌ن.
توركیه‌ش زۆر جاران به‌ڕاشكاوی ڕایگه‌یاندوه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ سیاسه‌تی فراوانخوازیی و گێرهشێوهییهكانی خۆی له ناوچه بگۆڕێ و چیتر سنووره‌كانی خۆی نه‌به‌زێنێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ پلان و به‌رنامه‌كانی ئێران به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له ساڵی ٢٠١٢ له نێوان توركیه و ئێران گرژی و ئاڵۆزی هه‌یه و، هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠١٥ توركیه به‌هۆی زێدهخوازییهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سووریه نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی و، ئه‌ردۆغان ڕاسته‌وخۆ گوتی، ئێران له هه‌وڵی داگیركردنی ناوچه دایه.
ڕێبه‌رانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ڕێككه‌وتنی ناوكی گۆڕانكاریی له سیاسه‌تی خۆیدا ده‌كا و زیاتر هه‌وڵ ده‌ده بارودۆخی سووریه و عێراق هێور بكاته‌وه به‌ڵام به پێچه‌وانه بوو، ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان جیهان ده‌دا .کارناسانی گرژیی و ناکۆکیی ئێران و تورکیە بە ململانێ دوو جەمسەری سەفەوییە و عوسمانی لە قەڵەم دەدەن.