بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەردەشت رۆژی شەممە ڕیکەوتی ٧ی رەشەممە خاتوو ڕابێ مەولانی هاوسەری شەهید کوێخا عەلی بێژوێ بە هۆی سەکتەی مێشکەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو رآبێ لە ماوەی تەمەنی سەرفەرازانەی خۆیدا لەسەر رێبازی هاوسەری شەهید کراوی وەفادار مایەوە، ئەگەرچی ژیانی پڕاوپڕ لە کوێرەوەری بوو بەڵام سەربەرزانە ژیاو هەموو کات خۆی بە پاڵپشتی تێکۆشەرانی دێموکرات دەزانی.
خاتوو رابێ وەکوو زۆربەی هاوسەری شەهیدانی حیزب کایگەریی بەسەر منداڵ و نەوەکانی خۆی هەبوو هەربۆیە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری بەجێهێشتووە.
کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەجەم کەسوکاری خاتوو ڕابێ و بنەماڵەی شەهید کوێخا عەلی بێژوێ، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.