ڕۆژی ڕابردوو كه‌یوان كه‌ریمی فیلمسازو به‌ندكراوی سیاسی كورد له به‌ندی ٨ی ئێڤین به لێدان و كوتان بۆ زیندانی ئاسایی گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا،له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌وه سێهه‌مین كه‌سه كه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی و كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین لێیان ده‌ردرێ و سووكایه‌تییان پێده‌كرێ بۆ زیندانی ئاسایی گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی سیاسیی به ناوه‌كانی مێهدی ڕه‌جه‌بیان، موسیقیدان و وه‌حید سه‌یادی نه‌سیری به‌ندكراوی سیاسی له‌لایه‌ن زیندانهبانهكانهوه لێیان دراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ڕۆژی ڕابردوو كه‌یوان كه‌ریمی فیمسازی ناسراوی كورد كه له به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤیندابوو به ناردنی چه‌ند زیندانی ئاسایی بۆ ژووره‌كه‌ی و به بێ هیچ هۆكارێك تێروپڕیان لێداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به كه‌یوان كه‌ریمی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و زیندانیانه به‌بێ هیچ هۆكارێك یان كارێكی تایبه‌تیان هه‌بووبێ چوونه‌ته ژوری كه‌یوان و گیریان پێداوه و پاشان لێیان داوه و وادیاره ده‌ستی زیندانبانان و كاربه‌ده‌ستانی زیندانی له پشت بووه. به تایبه‌تی له لاقی راستیان داوه كه پێشتر به هۆی تۆموریك عه‌مه‌ل كرابوو.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پزیشكی بێهداری به‌هۆی ئازار و ئه‌زیه‌تی كردنی لاقی ڕاستی كه‌یوان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆی نووسیوه ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ كراوه.
به‌دوای لێدان و كوتان و نه‌ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، ١٢ یهندكراوی سیاسیی ئه‌و زیندانه سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی بۆ پزیشك قه‌راره مان له خواردن بگرن.
شایانی باسه كه زیندانیانی سیاسیی به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به لێدان و بێڕێزیكردن به جیانه‌كردنه‌وه و لێدان و كوتانی به‌ندكراوان مانیان گرتووه به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌پێی پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان ناكرێ و به‌رده‌وام به شێوه‌ی توندوتیژ ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.