له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا له شاره‌كانی سه‌قز، دیوانده‌ره، ورمێ، مه‌هاباد و میاندواو لانیكهم٦ كه‌س كه ٥ كه‌سیان كوردن ده‌سبه‌سه‌ركراون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ شوێنی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، كۆتایی مانگی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به ناوی ئه‌مجه‌د شه‌ریفی، خه‌ڵكی ئاوایی ڕهشیدئاوای سه‌ربه شاری دیوانده‌ره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات پروپاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركراوه.
له شاری ورمێ كه‌سێك به ناوی ڕه‌زا سه‌لیمی به تۆمه‌تی هاهوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوبراو نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها له شاری مه‌هاباد دوو كه‌س كه شوناسیان به ناوه‌كانی مێهران حوسێن خانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و كوڕی خوسره‌و و شاهین سه‌مه‌دی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ كوڕی ئه‌نوه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فه‌رهاد مه‌له‌كی له سه‌قز به تۆمه‌تی لایه‌نگریی له حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیهوتییهكانهوه ده‌سبه‌سه‌ركراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگرتنهكهی نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها مامۆستا و چالاكی سیاسی به ناوی محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن داوودی به‌هۆكاری ناڕوون له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌سبه‌سه‌ركراوه و ته‌حویلی هێزه‌كانی ئیتلاعات له شاری میاندواو دراوه ناوبراو پێشتر له ههڵبژاتردنی خولی ده‌یه‌می مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له‌سه‌ر شاره‌كانی میاندواو، تیكاب و سایین قه‌ڵا له‌لایه‌ن شورای نیگابانه‌وه ڕه‌دی سه‌لاحییه‌ت كرابوویه‌وه.