وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئیتالیا جولیو تریزی سەبارەت بە دەستێوەردانە تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە هوشداری داو گوتی؛ مەبەستی کۆماری ئیسلامی لە دەستێوەردان و کێشەنانەوە لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ شکست و داماوی ئەو وڵاتە دەگڕیتەوە لە چارەسەری کێشە وگرفتەکانی نێو خۆیی و بە جۆرێک خۆ دەربازکردنە.
جولیو تریزی بە وردی ئاماژەی بەوەداو کە دەوڵەتی تاران لە گەڵ کۆمەڵێک گرفتی کۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابووری رووبەروویە هەربۆیە بۆ مانەوەو درێژەدان بە تەمەنی خۆی پێویستی بە قەیران نانەوە لە دەروەی سنوورەکانی خۆی و هەروەها دەستێوەردان کردنە لە وڵاتانی دەروبەر.
ناوبرا لە وتووێژێکدا کە رۆژنامەی ئەلجەزیرە بڵاوکردووتەوە رایگەیاند؛ بۆ گەرەنتی گۆڕانێکی دێموکراتیک لە سووریەو لابردنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات سەرەتا دەبێ پێش لە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی بگیردرێت، نەتەنیا لە سووریە بۆ سەقامگیر بوونی عێراق”یش دەبێ بۆ دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتەدا کورت ببێتەوە.
شایانی باسە وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئیتالیا؛ گووسار خستنەسەر کۆماری ئیسلامی و گرینگی دان بە ئۆپۆزیسیونەکانی دەوڵەتی تارانی بە رێکاری گونجا زانی بۆ رووبەروو بوونە لە گەڵ سیاسەتی بونیادگەرایی کۆماری ئیسلامیی ئێران.