بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەریوانەوە دیسانەکە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەیەک لە و شارە بۆ بەهۆی گیان لەدەست دانی ژنێکی دووگیان بێ ئەوەی چاوی بە منداڵی خۆی بکەوێ بۆ هەتاهەتایە سەری نایەوە.
رۆژی ٧ی رەشەممە سوهەیلا مەولوودی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی مازی بن لە سەوڵاوای مەریوان بە هۆی خەمساردی و پێرانەگەیشتن کادری پزیشکی نەخۆشخانەی بۆعەلی لە ساری مەریوان گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەک بە کوردستان وکوردی رایگەیاند کە دوای ئەوەی گوێ نەدراوە بە هاوار وئازاری ئەو ژنە لە نێوانی هاوسەری سوهەیلا مەولوودی و پزیشکی بەشی زاینگەی ئەونەخۆشخانە دەمەقاڵە رووی داوە هەرئەمەش بۆتە هۆی پێرانەگەیشتی پێویست بەو خانمە دووگیانە و بە هۆی خوێڕشتنی زۆر گیانی لە دەستدەدا.
جێی ئاماژەیە لە سەردەمی ئەمرۆ بە هۆی گەشەی زانستی پزیشکی و ئیمکاناتی پێویست، رێژەی گیان لە دەستدانی ژنان بەهۆی زاوزێ کردن دابەزیوەو بووتە رووداوێکی دەگمەن.
هەر بۆیە گیان لە دەست دانی سوهەیلا مەلوودی بە هۆی پێرانەگەیشتنی ناوەندە دەرمانییەکی مەریوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێکەوتەوە