ماڵپه‌ڕی”رووداو” هه‌واڵی شه‌هیدبوونی هه‌واڵنیری خۆی به‌ناوی شیفا گه‌ردی له شاری مۆسڵ پشتڕاست کرده‌وه.
به پێی هه‌واڵی بڵاوکراو له مالپه‌ڕی “رووداو” رۆژی شه‌ممه ڕیکه‌وتی 7ی ره‌شه‌ممه شیفا گه‌ردی له کاتی رووماڵکردنی رووداوه‌کانی شاری مۆسڵ به هۆی ته‌قینه‌وه بۆمبێکی چێندراو به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ستده‌داو هه‌روه‌ها کامێراوان به ناوی یوونس مسته‌فا’ش بریندار بووه.
شیفا گه‌ردی رۆژنامه‌نووس و کادری لێهاتووی تۆڕی میدیایی رووداو، لەو ناوچەیە شەهید بووە، کە چەند رۆژێکە لە بەری راستی موسڵدا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەوێدا بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش پێیدا تەقیەوەتەوە
کوژران و برینداربوونی رۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێرانی جه‌نگی، مه‌ترسییه‌که که زۆربه‌ی میدیاکارانی ئه‌و بواره رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.
به ناوی ناوه‌ندی هه‌واڵی” کوردستان وکورد”وه، وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رجه‌م میدیاکارانی کورد به‌تایبه‌تی ستافی تۆڕی میدیایی “رووداو” ، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی شیفا گه‌ردی خۆمان له خه‌میان به هاوبه‌ش ده‌زانین و هیوداراین له زۆترین کات وێنه‌گری بهینداریش ته‌ندروستی جێگر ببێ.