تەقینەوەی مین لە ناوچەی نەی خزری ساڵحاوای ئیلام بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێکی مەدەنی.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٥ی رەشەممە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی نەی خزری ساڵحاوا لە دەوروبەری شارۆچکەی مێهران لە پارێزگای ئیلام کەسێک بووە قوربانی.
بەپێی ئەو هەواڵە ناوبراو موڕتەزا نادی و مامۆستای خانەنشینکراو بووە.
کوژرانی ئەو کەسە لە ئیلام لە حاڵێکدایە کە حەوتووی ڕابردووش تەقینەوەی مین هەر لە پارێزگای ئیلام بووە هۆکاری کوژرانو برینداربوونی دوو کەس لە دەوربەری شارۆچکەی ئەیوانو دەشتی عەباسی دێهلۆران لە پارێزگای ئیلام.
شایانی باسە کە بەپێ ئامارە ڕەسمییەکان نیزیک بە ١ میلیۆن مینی لەکارنەخراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر زەویدا ماونەتەوە و لە ساڵدا هەر نەبێ ٨٠٠ کەس بەو هۆیەوە دەکوژرێنو بریندار دەبن، کەچی دوای ٢٨ ساڵ لە کۆتایی شەڕی ئێرانو عێڕاق دامودەزگا حکومەتیو دەوڵەتیەکان هەوڵێکی ئەوتۆیان بۆ کۆکردنەوەو لەکارخستنی ئەو مینانە لە کوردستان نەداوە.