چالاکێکی سیاسی خەڵکی سەقز بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
حەفتەی رابردوو دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێ نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، فەرهاد مەلەکی له رۆژی سێشەممە، 26ی ڕێبه‌ندانه‌وه لە لایەن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه‌قز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
بنەماڵەی مەلەکی دەڵێن کوڕه‌که‌یان به تۆمه‌تی بانگه‌شه لە دژی رێژیم له رێگه‌ی لایەنگری لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوه و له به‌ندیخانه توند کراوه.
ئه‌وان ده‌ڵێن که شوێنی گیرانی فەرهاد ڕوون نییه و، بەدواداچوونی به‌رده‌وامی بنەماڵەکەی له‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و ناوەنده قەزاییهکان بێ ئاکام بووه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که ڕۆژی دواتریش ئه‌سعه‌د مهلوودزاده، چالاکێکی کرێکاریی شاری نه‌غه‌ده به تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام نه‌یانتوانیوه هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر هۆی گیران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست بکه‌وێ.