گەڵاڵەی نوێ کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپاسی پاسداران گواستنەوەی ئاوەکانی کوردستانە بۆ ناوچوەکانی دیکە.
بە وتەی کارناسانی بواری ژینگە ، ئەو گەڵاڵەیە وردەوردە مەرگی سروشت وخەڵکی کوردستانی بەدواوە دەبێ.
گۆاستنەوەی ئاوەکانی کوردستان بۆ ناوچەکانی دیکە کەمتر لە دەساڵی دیکە بەمیلیۆن کەس لە شارەکانی کوردستان ناچار بە کۆچی زۆرملێ دەکا.
بە پێی ڕاپۆرتی ژینگەوان ئەگەر چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزان بێدەنگی ڕابگرن و لە ئێستاوە دژ بەم پیلانە نەوەستنەوە، کار دەگاتە جێگایەک کە ئیتر هەرچەشنە چالاکییەک لەو پێوەندییەدا کاریگەریی نابێ.
بەڕێوەچوونی ئەم گەڵاڵەیە کاولاشکەرەی رێژیم هێندە مەترسیدارە کە کەمتر لە دەساڵی دیکە بەشێکی بەرچاو لە ژینگەی کوردستان لەناو دەبا.
هێندێک لە شارەزایان ئەو گەڵاڵە دارێژراوە بە جۆڕیک بە ئەنفالی نەرمی ژینگەو خەڵکی کوردستانی دەزانن کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە هاتووتە ئاراوە ، کە لە داهاتوویەکی نە فرە دوور بەشێک لە خەڵکی کوردستان ناچار بۆ کۆچکردن دەکا.
گەڵاڵەی گۆاستنەوەی ئاوەکانی ورمێ، ئیلام، لۆڕستان، سنەو کرماشان لە کاتێکدایە کە شارەکانی دیکەی ئێران، پرۆژەی هاوشێوە بەڕێوەناچێ، هەربۆیە پیلانێکی دارێژراوە کە سپای پاسداران جێبەجێ دەکا و دەبێتە هۆی بێکاری لاوان و لە ئاکامدا کۆچ کردنی خەڵکی پارێزگاکانی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.
ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی ئاوەدان کردنەوەی ناوچە بیابانییەکانی ئێرانە،کە ساڵانێکە
ناوەندە پێوەندیدارەکان لە دزینی خاکی بە پیت وبەرەکەتی کوردستانەوە بگرە تا ڕاکێشانی ئاوی چۆم ورووبارەکانی کوردستان دەستیپێکردوە.
بێ ئاگای و بێدەنگی خەڵک و، بەتایبەت چالاکانی مەدەنی وژینگە پارێزان لەو پیلانە بێگومان مەرگی خامۆش وکپی ژینگەی کوردستانەو نەوی داهاتووش تووشی کارەساتی ژینگەوانی دەکا.
لە درێژەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەواندا هاتووە؛ ئەم گەڵاڵەیە واتە گۆاستنەوەی ئاوەکانی کوردستان بۆ ناوچە بیابانییەکانی ئیران وەبیرهێنانەوەی مێژووی داگیرکەران و ئیستیعمارگەرییە لە دنیادا.
لە کۆتایی ڕاپۆرتی ژینگەوان سەبارەت بە دزین و گۆاستنەوەی ئاوەکانی کوردستان بۆ ڕاگرتنی ئەو گەڵاڵەیەو، لە قاودانی پیلانی مەترسیداری رێژیم خوازیاری چالاکیی زیاتر و تەنانەت داوای خۆپێشاندانی لە خەڵکک کردوە.
بە چەخت کردن لەسەر ئەوە کە ئەگەر لە زۆترین کات ئەو گەڵاڵەیە ڕانەوەستێ لە داهاتووی نزیک کارەساتی قەرەبوو نەکراوی لێدەکەوێتەو