بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی شنۆوە بە دەستمان گەیشتوە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٤ی ڕەشەمە، سولەیمان موحەممەدیان، برای دوو پێشمەرگەی شەهیدی دیموکرات بە ناوەکانی محەممەد و ڕەحمان محەممەدیان خەڵکی شاوانێی ناوچەی شنۆ، کۆچی دوایی کرد.
سولەیمان وێڕای ئەوەی بە بۆنەی برا شەهیدەکانی لە نێو خەڵکدا جێگای ڕێزو خۆشەویستی بوو، بۆ خۆشی مرۆڤێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەر بوو و لە دڵسۆزی نیشاندان و کار و ئەرکی نیشتمانپەروەرانە، درێغی نەدەکرد.
ساڵی ١٣٦٩ هەر لەم پێوەندییە دا گیرا و بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ژووری تاکەکەسییدا و لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە دابوو. ناوەندی ڕاگەیاندن بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سولەیمان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی بە تایبەتی خاتوو زارا، دایکی سولەیمان و شەهید محەممەد و ڕەحمان محەممەدیان، دەکا و هاوخەمییان لە گەڵ ڕادەگەیەنێ.