فەرزانەی جەلالی چالاکی بواری ژنان و منداڵان فرزانه لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرا
بە پێی راپۆرتی موکریان، ٥ی رەشەممە هێزە ئەمنییەکانی کرماشان بە بێ ئاگادارکردنەوە،یا بانگهێشت کردنی فەرزانە جەلالی بۆ دادگا لە کاتی سەردان کردنی بۆ یەکێک لە ئیدارەکانی شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە.
بە گوتەی یەکێک لە خزمەکانی؛ ناوبرا لە کاتێک کە سەردانی ئیدارەی “ثبت واسناد”ی کرماشانی کردبوو، لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و دوای سەردانی ماڵەکەی دەکەن بۆ پشکنینی کەلوپەلەکانی.
شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتنی فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.
جێی ئاماژەیە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکان گوشار بەسەر چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد لە شارەجیاجیاکانی کوردستان زیاتر دەبێ.