هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوی به‌رپرسانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له شاری دێولان له گه‌ڵ ڕێکخراوی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی رچه‌ی له‌یلاخ، ناره‌زایه‌تی چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی شاری دێولانی لێکه‌وته‌وه.
ڕێکخراوی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی رچه‌ی له‌یلاخ که له‌سه‌ر بنەمای ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له‌یلاخ دامه‌زراوه‌و خاوه‌نی مێژووی پتر له‌٢٠ساڵ چالاکیی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگییه ، ماوه‌یه‌که سه‌رله‌نوێ له گه‌ڵ کۆسپ و ته‌نگژه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامی رووبه‌روو بووته‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێکخراوی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی رچه‌ی له‌یلاخ له شاری دێولان که به پێی نه‌ریتی حه‌وتووانه له رۆژی سێ شه‌ممه دانیشتنی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی خۆی بۆ هۆگران و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان به‌ڕێوه ده‌با ماوه‌یه‌که به‌رپرسانی ئیرشاد ئیسلامی هه‌رجار به‌بیانوویه‌ک کۆسپ ده‌خه‌نه سه‌ر رێ‌یان.
له حه‌وتووی ڕابردوودا کاره‌بایان لێی قه‌ت ده‌که‌ن و له دوایین هه‌لسوکه‌وتی ناشیاوی به‌رپرسانی ئیرشاد ئیسلامی شاری دێولان له رۆژی جیهانیی زمانی دایک رووی داوه.
زانیاریه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌رپرسانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی وێرای تێکدانی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به زمانی دایک له رۆژی سێشه‌ممه ٣ی رێبه‌ندان یه‌کێک له‌وان ده‌س ده‌کاته بێرێزی کردن و سووکایه‌تی کردن بهچالاکانی ئه‌ده‌بی و ناره‌زایه‌تی ئاماده‌بووانی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێک دایه که به پێی بانگه‌وازی پێشوو بڕیار بوو چالاکانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی شاری دێولان بۆ رێزگرتن له رۆژ جیهانیی زمانی دایک رێوڕه‌سمێک تایبه‌ت به‌و پرسه به‌ڕێوه ببه‌ن که له گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوی کاربه‌ده‌ستانی ئیرشاد ئیسلامی روبه‌روو بوونه‌وه.
دوابه‌دوای هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوی کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیرشاد ئیسلامی، به‌شێک له چالاکانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی شاری دێولان به واژۆ کردن نامه‌یه‌ک ناره‌زایه‌تی خۆیانیان ده‌ربڕی و به‌توندی هه‌ڵویستیان گرت و خوازیاری لابردنی به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ وئیرشاد ئیسلامی شاری دێولان بوون.
شایانی باسه ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له‌یلاخ و ڕێکخراوی ڕچه‌ی له‌یلاخ له ده‌سپێکه‌وه تاکوو ئێستا چه‌ندین ده‌وره‌ی خولی فێرکاری زمان وڕێنووسی کوردی‌یان به‌ڕێوه بردوه‌و له گه‌شاندنه‌وه‌ی زمان کلتووری نه‌ته‌وه‌یی له‌و ناوچه‌یه‌دا دهورورۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.