نه‌زمین حه‌یده‌ری، زیندانیی سیاسیی کوردی به‌ندکراو له زیندانی سه‌ڵماس له مافی به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌که‌ی بێبه‌ش کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌زمین حه‌یده‌ری که له بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاویدا به تۆمه‌تی پێوهندیههبوونی به حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر و سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، له هه‌موو ڕه‌وتی دادگاییکردنه‌که‌یدا مافی گرتنی پارێزه‌ری نه‌بوه.
ئه‌و که ماوه‌ی ٤ ساڵه له زیندان دایه، هه‌تا ئێستاش له مافه‌کانی وه‌ک زیندانییه‌کی سیاسی بێبه‌شه و له کاتی گرتنه‌که‌یدا به توندی بۆ داننانی زۆره‌ملێ به تاوانی نه‌کردووی ئه‌شکه‌نجه کراوه.