بە پێی هەواڵی بڵاوکراو بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە هۆی پڕانەگەیشتن و گوشاری زۆری کاربەدەستانی زیندان ، رۆژی دووشەممە بەرانبەر بە ٢ی رەشەممە لە زیندانی ئیلام گیانی لە دەست دا.
عەبدولنوور شەرەف نەهاڵ، بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی ئیلام بە هۆی جەڵدەی دڵ و کەمتەرخەمیی کردنی بەرپرسان لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گیانی لەدەست داوە.
ئەو بەندییە سیاسییە بە تاوانی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی بەرهەڵستکاری رێژیم دەسبەسەر کرا بوو.
رۆژی سێشەممە، ٣ی رەشەممە تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێ و سەرەڕای داواکاری بنەماڵەکەی بۆ روونکردنەوەی ئەو رووداوە، کاربەدەستانی قەزایی تاکوو ئێستا هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە و لەو بارەوە خۆیان بە بەرپرسیار نازانن.
شایانی باسی هەڵسوکەوتی نەشیاوی کاربەدەستانی بەندیخانەکان لە گەڵ بەندییە سیاسییەکان ، گرفتی سەرەکیی گیراوانی سیاسییەو، تائێستاش بەشێکی زۆر لە زیندانییە سیاسییەکان لەسەر پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانیان لە زیندان نارەزایەتییان دەربڕیوە.