بە پێی هەواڵی بڵاوکراو، پێشنیوەرۆی ٤ی رەشەممە سەید مەحموودی عەلەوی وەزیری ئیتلاعات، بە بیانووی بەشداری کردن لە سیمینارێک لە ژێر ناوی “ڕۆڵی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ئاسایشی سەقامگرتووی ناوچەکە” سەردانی پارێزگای سنەی کردو، کۆمەڵیک بەرچاو لە وتاربێژانی رۆژی هەینی لە دەوری خۆی کۆ کردەوە.
عەلەوی بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە وتاربێژانی رۆژی هەینی و بەرپرسانی پارێزگاکانی کرماشان و سنە و ورمێ، باسی لە پێویستی پاراستنی یەکیەتیی نێوان شیعە و سوننە کرد! لەکاتێکدا باسی یەکیەتیی نێوان شێعە وسوونەکرد کە کۆماری ئیسلامی چ لە نێو خۆ، چ لە دەروە خەریکی فرقەگەراییە.
ئەم سەردانە بە پەلە زیاتر بە مەبەستی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی و سیاسی لە شاری سنە بووە.
عەلەوی لە چاوپیکەوتنی لەگەل بەشێک لە پێش نویژ و وتارخوینی رۆژی هەینی، کە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بانگهێشت کرابوون، کۆمەڵێک درۆ و دەلەسەی دیسان دووبارە کردەوە
وەزیری ئیتلاعات لە کاتێک باسی لە کەرامەتی مرۆڤەکان کرد، کە رۆژنیە لە کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی لە کوردستان بەشێوازی جۆراوجۆر ماف وکەرامەتی مرۆڤەکان پێشێڵ نەکرێ.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەو سەردانە بەپەلە و یەک رۆژەی وەزیری ئیتلاعات بۆ ئاڵۆگورێ ناوچەکەو بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری وشووڕای شاروگوندەکانە ، هەروەها کۆمەڵێک پرسی ئەمنی وسیاسی دەگەڕێتەوە.
شایانی باسە لە کۆتایی ئەو سیمینارەدا، شووڕای دابینکردنی ئەمنیەت بە سەرپەرەستی وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە پێکهات.