لە درێژەی چالاکییە فەرهەنگی ومەدەنییەکان لە شارەکانی کوردستان
بەڕیوەبەرایەتی بەشی فەرهەنگی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە رێورەسمیکی بەو بۆنەیەوە لە ژێر ناوی ” زمانی دایک، بەشێک لە شووناسی هەموو نەتەوەیەکە” بەڕێوەبرد.
ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ئێوارەی رۆژی ٢ی رەشەممە بە بەشداری مامۆستایان و خوێندکارانی زانستگا و بە هەوڵی ئەنجومەنە کوردییەکانی زانستگای کوردستان لە تالاری مەولەوی بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری بەرنامەداڕێژیی فەرهەنگیی زانستگای کوردستان ڕایگەیاند: زمان تەنیا ئامرازی پێوەندی گرتن نییە، بەڵکو بەشێک لە شووناس و ناسنامە هەموو نەتەوەیەکە.
هەربۆیەش دەبی هەموو لایەنەکان بە بایەخەوە سەیری پرسی زمان بکەن.
لە و رێورەسمەدا چەن کەس لە شارەزایان بواری زمان وتار و بابەتی خۆیانیان پیشکەش بە ئامادەبووان کرد.
هەروەها ئەنجومەنە ئەدەبییەکانی شارەکانی دیکەی کوردستان بە تەرخان کردنی کات ودانیشتنی تایبەت لەسەر گرینگی زمانی دایک و جێبەجی کردنی مادەی ١٥ لە یاسای بنەرەتیی ئێران پیداگرییان کرد.