یاسر فەرحان لە ئەندامانی هیئەتی سیاسی بەرەی نەتەوەیی سووریە لە وتوێژێکدا لە گەڵ تلویزیونی ئیسکای نیوز ٢ی رەشەممە ڕایگەیاند؛ ئێمە وەکوو ئۆپۆزسیونی سووریە، لە ئامریکا وڕێکخراوی وڵاتە یەکگرتووکان داواکارین کە سپای پاسداران و، سەرجەم میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێنە نێو لیستی گرووپە تێروریستیەکانەوە .
یاسر فەرحان ئەندامی بەرەی میللی سووریە سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی لە سووریە گوتی؛ چونکە سپای پاسداران لە ماوە زیاتر لە ٥ساڵ پرۆژە ی کاولاش کردنی سووریە بەڕیوەدەبەن و هەزاران کەس لە خەڵکی بەتاوان بەدەستی سپای پاسداران و لق وپۆپەکانی کوژراون
ناوبرا لە درێژەی وتووێژەکەیدا ڕاشکاوانە گوتی لەهەموو گرووپەکانی دیکە سپای پاسداران لە سووریە مەترسیدارترەو لە ئێستادا ٦٦گرووپی میلیشیای سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکات لەگەڵ رێژیمی بەشار ئەسەد دژ بە سۆرشی خەڵکی سووریە راوەستاون و دەیان رەشکوژی وجینایەتی شەریان خوڵقاندوە.
بێجگە ئەمەش، دەوڵەتی ئەسەد هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی سووریەی بە چەکی قەدەغەکراو لە ناوبرددوە و بە لە بەرچاو گرتنی پاڵپشتی کردن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جینایەتەکانی دەوڵەتی ئەسەد ، بەتایبەتی باڵی نیزامی ئەو وڵاتە، ئێمە لە سەر داوای خۆمان پێداگرین و سپای پاسداران بە رێکخراوێکی تێروریستی دەناسێنن.
یاسر فەرحان لە بەشێکی دیکە لە چاوپێکەوتنەکەی دا وتی؛
مادام کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە خەریکی پەرەپێدان بە فرقەگەرایی و لە رێگای دەستێوەردان و تیرۆرەو، بووتە دژبەری چەندین وڵات لە ناوچەکە و، نزیک ٦ساڵە دەستی بە خوێنی خەڵکی بێتاوانی سووریە سوورە، هەربۆیە داوا دەکەین لە ئەمریکا و ڕێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان کە بۆ پاڵپشتی کردن لە شۆرشی خەڵکی سووریە، هەموو میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێتە نێو لیستی تیرۆریزمەوە.
شایانی باسە لە دەسپێکی ئاڵۆزییەکان لە وڵاتی سووریە ، کۆماری ئیسلامی بۆ بە پاڵشتی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و دژ بە ئۆپۆزسیونی ئەو دەوڵەتە دەستی دایە شەڕی نیزامی و تائیستا بە هەزاران کەس لە خەڵکی سووریە بوونەتە قوربانی.