بە گوتەی حەسەن حەسەن توێژەری ئەنستیتۆی تەحریر ؛ ئەگەر هێزەکانی کوردی سووریا لە ناوچە عەرەب نشینەکانی ئەو وڵاتە وەکوو ڕەقە بمێننەوە، ئەلقاعیدە عەرەبەکان دژ بەوان هەڵدەنێت.
حەسەن حەسەن، توێژەری باڵای ڕێکخراوی توێژینەوەی “تەحریر” لە وتارێکدا سیاسەتی ئەمەریکا بۆ کەڵکوەرگرتن لە کوردەکان دژ بە داعش لە عێراق و سووریای بە بانێک و دوو هەوا وێنا کرد و نووسیی: لە کاتێکدا ئەمەریکا دژ بە بەکارهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ڕەقەیە ئەوەش بەو هۆیەوە کە ئیمکانی هەیە پاش ئازاد بوونی ئەو شارە سوننە دژ بە کوردەکان هەستنەوە، بەڵام تەنیا کوردەکان بە هێزێکی کارامە و لێهاتوو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەزانێت.
ناوبراو هەروەها لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی دا بە هەڵسەنگاندنی خۆی لە دۆخی ئێستاکەی کورد لە سووریە و هەبوونی هێزە توندرەوەکان وەکوو ئەلقاعیدو و داعش لەو بارەوە بە هوشدارەوە گوتی ؛ داعش لە بیرۆکەی ئەلقاعیدە و ڕێبەرەکانی سەرچاوەی گرتووە و ئەگەر هێزەکانی کورد لەو وڵاتەدا لە ناوچە عەرەبنشینەکان وەکوو ڕەقە ئۆپەراسیۆن بکەن و لەوێشدا بمێننەوە ، ئەلقاعیدە، عەرەبەکان دژ بە کوردەکان دەورووژێنێت و هەڵیاندەنێت و ڕەنگە بۆ جارێکی دیکەش ڕووبەڕووبوونەوەی فیرقەیی درووست ببێت.
ئەو پسپۆڕەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەکارهێنانی کوردەکان لە ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنەوەی ڕەقە بە هەڵە دەزانێت و لەسە ئەوباوەڕەیە کە دەبێ تەنیا لە هێزە عەرەبەکانی ناوچەکە دژ بە داعش کەڵک وەربگیردرێت.