رۆژی هەینی، ٢۹ی رێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، حاجی فاتم پیرۆتی لەدایکبووی گوندی “بابەکراوێ”ی ناوچەی نەغەدە و هاوسەری حاجی “مەولوود مینایی” و دایکی شەهید “جەماڵ مینایی” لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
شەهید جەمال مینایی خەڵکی گوندی مێهماندار و کادری کومیتەی شارستانی نەغەدە کە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لەگەڵ هاورێیەکی دیکەی بە ناوی “حەمەدەمین مەحموودی” ناسراو بە “فریا” لە دوروبەری گوندی “قەرەقەساب”ی ناوچەی نەغەدە لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا شەهید بوو. حاجی فاتم ژنێکی بەوەج و نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە دۆست بوو. وەک دایکی شەهیدێک و جەرگ سووتاو، بەو ئاواتەوە دەژیا کە خەون و ئامانجەکانی کوڕە شەهیدەکەی وەدی بێن و رزگاریی کوردستان بە چاوی خۆی ببینێ. ئێستاش ئەو رستەیە وێردی زمانی خەڵکی گوندی مێهماندار و دوروبەرەکەیەتی کە وەختی خۆی بە شەهید “جەماڵ”ی کوڕی گوتووە، یان مەچوو بۆ پێشمەرگایەتی، یان ئەگەر هەر دەچی، سەری خۆت دانێ و سەر بۆ دوژمن شۆڕ مەکە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە وسەرجەم کەسوکاری دایە فاتمە دەکا و، خۆی بە شەریکە خەمی خەڵکی گوندەکانی بابەکراوێ و مێهماندا دەزانێ.