بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی وڵات، دوای تێپەڕبوونی ٢ی رێبەندان لە چەند رۆژی ڕابردوودا رەشەبگیری و دەسبەسەرکردنی لاوان لە شاری بۆکان دەستی پێکردوە
لە دوای ٢ی ڕیبەندان ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کە ئەمساڵ بەگەرم وگوڕتر لە شار و ناوچەکانی کوردستان پێشوازی لێکراو هەر لە شاری بۆکان جەند جار چالاکیی تەبلیغیی کرا. تووڕەی ناوەندە ئەمنییەکانی لێکەوتووتەوەو دەستیان داوە گرتن و دەسبەسەرکردنی لاوان وکەسانی گومانلێکراو.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن نزیک لە ٢٠کەس گیراون و جەند کەسێکیش خۆیانیان شاردۆتەوە.
هەروەها لە شاری مەهاباد دوابەدوای کۆتایی هاتنی ڕیورەسمی ناشتنی مامۆستا هەڵوەدا،هیزەکانی ئیتلاعات وسپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەرخەڵک و چەند کەسێکیان بە ناوەکانی سەید ئەمیر نیکجۆیان، ئاوات کەڵهووڕ، مەسعوود حسێنزادە، دەسبەسەرکرد وەو هەروەها لە گوندەکانی کەڵەکاوێ وقەشقۆنە خەڵکانێک بە هۆکاری ناروون گیراون.