دیوانی باڵای وڵات لقی شاری قوم، حوکمی قەساس و زیندانی بۆ شەش چالاکی سیاسیی کورد پەسند کردەوە.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌کان دیوانی باڵای وڵات لقی شاری قوم، حوکمی قەساسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی کەماڵ ئەحمەدنژاد کوڕی ڕەحیم لە دیوانی باڵای وڵات پەسند کرا.
ئەم چالاکە سیاسییە لە لایەن لقی یەکی سزاکانی شاری میاندوواو بە تۆمەتی “کوشتنی پاسدارێک به ناوی هاشم زه‌یناڵی” حوکمی سێدارەی بۆ بڕابوویەوە، لە دیوانی باڵای وڵات له شاری قوم په‌سند کرایه‌وه و به که‌ماڵ ڕاگه‌یه‌ندرا.
ناوبراو پێشتر وێڕای ڕەتکردنەوەی تۆمەتی وەپاڵ دراو، گوتی، دانپێدانانی زۆرەملیی خۆی لە شاشەی “پرس تی وی” له ژێر ئازار و ئەشکەنجە و گوێ نەدانی قازییهکهی بە پارێزەرەکەی بووه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و کاتی من هیچ بنه‌مایه‌کیان نییه.
هەر لەو په‌روه‌نده‌یه‌دا، ٥ به‌ندکراوی دیکەش کە بەفرانباری ٩٣ لە لایەن هێزی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون، سزای ٧٥ ساڵ زیندانییان بۆ بڕاوەتەوە و ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش پێیان ڕاگەیندراوە. هه‌مووی ئه‌و به‌ندکراوانه خه‌ڵکی ئاوایی گامێشگۆلین.
هەڵمەت عەبدۆڵاهی کوڕی محەممەد، سلێمان کوردی کوڕی ڕەحمان، سەعید سیاهی و مستەفا تاهازادە کوڕی عوسمان ناوی ئەو چالاکە سیاسییانەن کە دیوانی باڵای وڵات لە شاری قوم حوکمی ١٥ ساڵ بۆ هەرکام لەو به‌ندکراوانه لە دادگای میاندوواوی، وەکوو خۆی پەسند کراوه‌ته‌وه.
هەروەها دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ٦ هاووڵاتییە کوردەی بە ئەندامەتی و پڕۆپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردیه‌کانی به‌رهه‌ڵسکاری کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کردوە.
شایانی باسه کەماڵ ئەحمەدنژاد نێوەڕاستی بەفرانباری ئەمساڵ لە نامەیەکدا بۆ عاسمە جەهانگیر باسی ئەشکەنجە و فشار لە کاتی دەستبەسەری و دانپێدانانی تلوێزیۆنی کردبوو و ڕایگەیاند؛ “من بێ تاوانم و ناوەندە ئەمنییەکان خه‌ریکن ده‌مکه‌نه قوربانی!.”