زیندانیانی سیاسی بەندی ١٢ لە بەندیخانەی گەوهەردەشت لە شاری کەرەج بە دەرکردنی نامەیەک پشطیوانی خۆیانیان لە نارەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەحواز دەربڕی و خوازیاری ئەوەبوون کە خەڵکی ئێران بەگشتی و بەتایبەتی خەڵکی پارێزگای خۆزستان پشتیوانیان لێبکەن
شایانی باسە پتر لە ٦ رۆژە خەڵکی شاری ئەحواز بە هاتنەسەرشەقام و هەڵگرتنی تراکت و سەردانی دروشم ،سەبارەت بە نەبوونی ئاوی خاوێن و پچرانی کارەباو هەروا پیسبوونی لەڕادە بەردەی کەش وهەواو خۆڵبارینی زۆر لە هەمبەر کەمتەرخەمیی کاربەدەستان نارەزایەتیان دەربڕی .
خەڵکی ساری ئەحواز چەندین ساڵ داواکارن کە بەرپرسانی پێوەندیدار بە ژینگە بە مەبەستی کەمکردن یان چارەسەر خۆڵبارینەکان لەو شارە پلان و گەڵاڵەیان هەبێ کە تاکوو ئێستا بە کۆمەلیک وادوبەڵینی ئەو کێشە وەک خۆی ماوەتەوەو چارەسەر نەکراوە.
ئەمساڵ بەتایبەتی لە دەسپێکی وەرزی سەرما شاری ئەحواز بە هۆی خۆڵبارینێکی بەرچاو لە ئاوی خاوێن و هەبوونی کارەبا بێبەش کراو ژیانی ئاسایی خەڵکی تێک داوە.
شایانی باسە هیزەکانی ئەمنی وئینتیزامیش دوای سەردانی دروشمی خەڵکی ئەحواز بە دژی بەرپرسانی باڵا وەکوو رێبەری نیزام چەندین جار هەڵیانکوتاوە سەرخەڵک و چەندین کەسیش لە نارەزایانی ئەحوازیش دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە لە کاتێک وڵاتی ئێران لە لایەک تووشی بارشی بەفر و لە شوینێک دیکە لافاو و بارانی زۆر خەڵکی تووشی قەیران کردوە
ناوەندە دەوڵەتییەکان خەریکی ململانێی کردن لە جیاتی پیڕاگەیشتن لەم بارەوە سپای پاسداران ، کەمرەنگى دەرکەوتنی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران کردە بیانوویەک کە ئەو ناوەندە تاوانبار بکا بە گەندەڵیی ماڵی وکەمتەرخەمیی کردن لە هەبەر رووداوە سرۆشتی و پێشهاتەکاندا.