ئەمڕۆشەمە۳٠ی رێبەندان لەکارەساتێکی دڵتەزێنی هات وچوو لەرێگای سەرەکی دیواندەرە بۆ سنە ۵کەس لەهاوڵاتیانی شاری دیواندرە بەناوەکانی؛ ۱.عەتاقوڕەیشی۲.میلادعنایتی۳.ئەفشین جەعفەری٤.ئەمجەد حسێنی۵.فەردین مەلەکزادە، گیانیان لەدەستدا.
شایانی باسە رێگای دیواندەرە بۆ سنە بە هۆی خراپی وناستاندارد بوونی ساڵانە رووداوی هات وچووی زۆری لێ ئەکەوێتەوە.
دۆخی ناله‌باری رێگه‌وبانه‌کانی کوردستان له مێژه بووته هۆی زیان و قوربانی که‌وتن له خه‌ڵکی کورد‌و، تا جێگه‌یه‌ک له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاو لێکه‌وته‌وه
دوای ناره‌زایه‌تی شاری مه‌ریوان ، له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌کوو پیرانشار ونهغدهش له‌م باره‌وه هه‌ڵوێستیان گرت و ته‌نانه‌ت خۆپێشاندانیان کرد.