لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکیدا، خەڵکی رۆژ هەڵات بە ڕیکخستنی خۆیان لە گەروە کەمپەینێک تایبەت بە پرسی زمانی زگماکی وێڕای بەرزکردنی دەنگی ویستی نەتەوەیی خۆیان پشتیوانی خۆیانیان لە داواکاری خوێندن بەزمانی زگماکی ڕاگەیاندد.
چالاکانی مەدەنی لە نێوخۆی وڵات بە سازکردنی کەمپەینێک لە ژێرناوی “ئەسلی ١٥” توانیان سەرەنجی هەزاران کەس لە خەڵکی کورد ڕابکێشن و ،خەریکی کۆکردنەوەی واژۆن کە لە بەیاننامەی کۆتاییدا بڵاوی بکەنەوە وەکوو داواکارییەکی مەدەنیانەی خەڵکی کورد ، ئاراستەی ناوەندە بەرپرسەکانی بکەن.
خەڵکی کوردستان بەتایبەتی چینی لاو و، خویندکار وبنەماڵەکان بەبەشداریی بڵاوی خۆیان ئەو پەیامەیان بە دەوڵەت وناوەندە بەرپرسەکان راگەیاند، کە پشتیوانی داواکاری خوێندن ونووسین بە زمانی زگماکین و، خوازیاری سرێنەوەی هەڵاواردنی مافی شارۆمەندیی بوون.
شایانی باس لە ٤٨کاتژمێر دوای پێکهێنانی کەمپەینێک لەژیر ناوی مادەی ١٥، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نزیک بە ٤٠٠٠کەس ناوی خۆیانیان نووسیوە و پشتیوانیان لێکردوە و ئەو شەپۆلەش هەر بەردەوامە.
کەمپەینەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەسپێشخەری چالاکانی سیاسی ومەدەنی بووتە نەریتێکی مەدەنیانە بۆ خستنەبەرباسی بابەتە گرینگەکان و، وشیارکردنەوەی خەلک و، گوشار خستنە سەر دامودەزگا دەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری گرفتە فەرهەنگی وئابووری وسیاسییەکان و گرتنەبەری ڕێکار و ڕێگاچارەی گونجاو.