بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک، چەندرۆژ لەمەوبەر دایکی شەهید محەممەد کاکە رەشی خەڵکی گوندی قەمتەرێ مەهاباد بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لەژیان کرد.
خاتوو همینە مەحموودی دایکی شەهید محەممەد کاکەڕەشی دوای تەمەنێک ژیان بەسەر بردن بە جگەرسووتاوی و خەمی گرانی رۆڵە کوژراوی چرای ژیانی لە تەمەنی ٧٥ساڵەییدا بۆ هەمیشە کوژایەوە.
شایانی باسە شەهید محەممەد کاکە رەشی خەڵکی گوندی قەمتەرێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە رووداوی تۆپباران لە دەوروبەری گوندی دەرمان لەساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی سوور خەڵات بوو.
راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەیەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری خاتوو همینە محموودی دەکاو خۆی لە خەمیان بەهاوبەش دەزانێ.