بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵات خدری عەلی ئەلیاسی ناسراو بە مام خدر خەڵکی گوندی مەکڵاوێ سەردەشت دوای تەمەنێک سەربەرزانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام خدر عەلی ئەلیاسی کەسێکی خەمخۆر و نیشتمانپەروەر بوو کە لە نێو خەڵکی ئەوناوچەیە باوەڕکراو و, جێگەی متمانە بوو ، کە خەڵکی ئەو دەڤەرە زۆر کات بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانیان روویان تێدەکرد و ئەویش بە مشوور خواردنەوەو هەوڵی چارەسەری کێشەکانی دەدا.
خەڵکی ناوچەی سوێسنایەتی و مامەش مام خدر وەک کەسێکی کوردپەروەر وخەمخۆر دەناسی وهەربۆیەش لە رێورەسمی ناشتنیدا بە بەرفراوانییەوە بەشدارییان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لەسەرجەم خەڵکی ناوچەی سەردەشت بەتایبەتی بنەماڵی خوالێخۆشبوو مام خدر عەلی ئەلیاسی خۆی بە شەریک و هاوبەش لە خەمیان دەزانێ.