بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندێکی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، سێ مێرمنداڵی ژێر تەمەن ٥ ساڵ بە هۆی دوکەڵی ئاگرکه خنکان.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌کان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندەکانی شاری خۆی، بە هۆی نەشتی گاز و هه‌ڵکردنی ئاگرلە لایەن ئەو منداڵانەوه ئەو ماڵە سووتاو و سێ منداڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش له دووکه‌ڵدا خنکان.
له لایه‌کی دیکه‌ش هەواڵدەریی فارسی به‌شی پارێزگای ورمێ ڕاگەیاندووە ئەو سێ مێرمنداڵانەی بە ناوەکانی”ئاران” تەمەن سێ ساڵە، “ئایهان” تەمەن چوار ساڵە و “ڕۆژهات” تەمەن هەشت مانگ بە هۆی دوکەڵی ئاگرکەوتنەوەکە خنکان. ئەو ڕووداوە لە گوندی”عێزەت ئاوای” شاری خۆی ڕووی داوە.
هەروەها لەو ڕووداوەدا، به‌هۆی ئاگره‌که‌وه ئەو ماڵە سووتان و بە بڕی ١٠ میلیۆن تەمەن زیانیان به‌رکه‌وتووه.