Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۲ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۶| 24/07/2017 |کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

وه‌ڵامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ په‌یامی هاوخه‌میی کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه

27/01/2017 | 14:03:57
sarkonsofaranse

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ نامه‌یه‌کدا وه‌ڵامی په‌یامی هاوخه‌میی کۆنسۆلی گشتیی فه‌ڕانسه‌ له‌ هه‌ولێری دایه‌وه‌ که‌ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ شه‌وی یه‌لدادا بۆ حیزبی دێموکراتی ناردبوو.

 

ده‌قی وه‌ڵامی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ کۆنسولی فه‌ڕانسه‌ له‌ هه‌ولێر به‌م‌جۆره‌یه‌:

 

به‌ڕێز دۆمینیک ماس، کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر!

په‌یامی هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی ئێوه که پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه تێرۆریستییانه‌ ناردبووت که له‌ ئێواره‌ی ٢٠ ی دێسامبری ٢٠١٦دا باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبه‌كه‌مانی کرده ئامانج و حه‌وت که‌سی کرده قوربانی، به ده‌ستمان گه‌یشت.

به پێویستم زانی به ناوی هاوڕێیانم له رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و سه‌رجه‌م ئه‌نداما‌ن‌و لایه‌نگرانمانه‌وه سوپاست بکه‌م بۆ بێزاری ده‌ربڕینتان له‌و کرده‌وه به‌ربه‌رییه‌و بۆ ئه‌و هاوپێوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ت نیشان داوه.

ئێمه رابردوویه‌كی دوور و درێژی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڕانسه‌مان هه‌یه‌و زۆر به‌های هاوبه‌شمان له‌نێوان‌دایه. خاڵێکی غه‌مگین که ئێمهو ئێوه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌‌ردوولامان زۆر جار بووینه‌ته قوربانیی تێرۆریزم.

له‌ده‌ستدانی هاوڕێیانمان هه‌رچه‌ندێک سه‌خت بێ، ئه‌وه هیچ له سووربوونمان له‌سه‌ر ئه‌و خه‌بات‌و تێکۆشانه که‌م ناکاته‌وه که له‌پێناوی دێموکڕاسی له ئێرانداو بۆ وه‌دیهێنانی مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. له‌و رێگایه‌دا ئێمه فه‌ڕانسه وه‌ک وڵاتێکی دۆست و ئه‌کته‌رێکی به‌‌وه‌زن چاو لێ ده‌که‌ین که ئه‌و ئیده‌ئاله دێموکراتیک و ئاشتیخوازانه‌ی ئێمه داکۆکییان لێ ده‌که‌ین، بۆی گرینگن.

له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به دیاریکرانیشتان وه‌ک کۆنسولی گشتیی نوێی فه‌ڕانسه له کوردستان پیرۆزباییتان پێ بڵێم‌و ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتنتان له‌و به‌رپرسایه‌تییه‌دا بۆ بخوازم.

تکایه، جه‌نابی کۆنسولی گشتی، رێزو پێزانینی ئێمه قبووڵ بکه‌ن‌.

 

مسته‌فا مه‌ولوودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

٢٥ ی ژانویه‌ی ٢٠١٧