چالاکێکی مەدەنی لە ژاوەرۆی مەریوان دەستبەسەر لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مالی هاوڵاتییەکی خەڵکی گۆندی “ئەوێهەنگ” دەسبەسەرکرا.
هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ژاوەرۆی سەر بە شاری مەریوان، لە ماڵی هاوڵاتییەکی خەڵکی گۆندی “ئەوێهەنگ” بە نێوی “سیروان گوڵزاری” و دوای پشکنین و تێکدانی کەلوپەلی نێوماڵەکەی، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی خەڵکی ئەوێهەنگ کە نەیویستووە نێوی ئاشکرا بکرێ لەو بارەوە ڕایگەیاند کە: “سیروان گوڵزاری کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشەویست و جێگەی ڕێزی خەڵکی گوندی ” ئەوێهەنگ “ی ناوچەی ژاوەرۆی مەریوانە، کە بەردەوام لاوانی ئەو ناوچەیەی بۆ چالاکیی وەرزشی و خۆپاراستن لە بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان و هاوکات پاراستی ژینگە و پەروەردەی زمانی کوردی هان داوە”.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بنەماڵە و کەسوکاری سیروان گوڵزاری لە دۆخی ناوبراو و شوێنی دەستبەسەرکرانی و تەنانەت هۆکاری دەستبەسەرکرانی کوڕەکەیان، هیچ زانیارییەکیان نییە.