تیرۆر، ڕه‌شه‌کوژی، ئیعدام، ئه‌شکه‌نجه و ئازاری تیکۆشه‌رانی کورد له هه‌موو کوردستان به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی سه‌دان ساڵه درێژه‌ی هه‌یه. له ئێران چ له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا و چ له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی دا، تیڕۆڕ و ئیعدام دوو میتۆدی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بوون و بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کرده‌وه دژی گهلیهشیان زۆرجار فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان له گه‌ڵ تێکه‌ڵ کردوون و له ده‌ستی ناپاکی خۆفرۆشانی نیوخۆش که‌ڵکیان وه‌رگرتوه. شه‌هید کردنی سه‌رکرده‌و ڕێبه‌رانی وه‌ک، سمایلاغای سمکۆ، پێشه‌واقازی محه‌ممه‌د و سه‌دری قازی و سه‌یفی قازی و ده‌یان قاره‌مانی دیکه به‌دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان دا،شه‌هید کردنی ڕێبه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی چل و شه‌ش و چل و حه‌وت، وه‌ک موعینیه‌کان، مه‌لا ئاواره، شه‌ریفزاده و،ده‌یان کادری ڕێبه‌ری دیکه‌ی حیزبی دێموکرات له‌و سه‌رده‌می دا، به‌رئه‌نجامی ئه‌ودوو مێتۆده قێزه‌ونه‌ی سه‌رده‌می پاشایه‌تی بوون.
کۆماری ئیسلامیش وه‌ک میراتگرێکی به ئه‌مه‌گی ڕژیمی پاشایه‌تی بۆ به‌چۆکداهێنانی خه‌باتگێڕانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و ڕۆڵه‌کانی دێموکڕات به تایبه‌تی سی و حه‌وت ساڵه میتۆدی جۆراو جۆری جینایه‌تکارانه تاقی ده‌کاته‌وه. له نێو ئه‌و مێتۆدانه‌دا کوشتاری به کۆمه‌ڵ، ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ، تیرۆر تا ڕاده‌ی ڕێبه‌ره‌کان، زیندانی و ئه‌شکه‌نجه و ڕاوه‌دونان، نان بڕین و تاڵان کردن و کۆڵبه‌ر کوشتن و گه‌مارۆی ئابووری‌و به گشتی هیچ کاره‌ساتێک نه‌ماوه به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مانی نه‌هێنێ. جینایه‌ته‌کانی وه‌ک قه‌تڵی عامی قاڕنێ، قه‌ڵاتان، وسوکه‌ند، سۆفیان، چه‌قه‌ڵ مسته‌فا، به‌هاری خوێناوی سنه و ده‌یان جێگای دیکه، ئیعدامی به کۆمه‌ڵی لاوان بۆ وێنە ئێعدامی٥٩ لاوی مهابادی و هه‌زاران لاوی دیکه له سه‌رانسه‌ری کوردستان، تیرۆری کادر و پیشمه‌رگه‌کان و ڕێبه‌رانی حیزب وه‌ک دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مێزی وتووێژ ، یا له کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی دا وه‌ک له به‌رلین،بەشێکی دیکە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی گەلەکەمەن بووە کە هیچکات نه‌یانتوانیوه تۆزقاڵێک له ئیراده و هه‌ستی ئازادیخوازانەی خه‌باتگیڕانی کورد به گشتی و خه‌باتگێڕانی دێموکڕات به تایبه‌تی که‌م بکه‌نه‌وه.
له دوای هه‌ر جینایه‌تێکی رژیم ڕێبوارانی رێگای شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز به گوڕ و تینێکی زۆرتره‌وه هاتونه‌تە مه‌یدان و جێگەی پڕ شانازی شه‌هیده‌کانیان پڕکردوهتهوهو ڕێبازه‌که‌یان دریژه پێداوه. دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئیستا کە لەبەر چالاکی و تێکۆشانی بەربڵاوی خەباتگێرانی دیموکرات‌دا تووشی لاوازی و سەرلێشێوان بووە،دیسان په‌نای بردوه‌ته‌وه بۆ زهبونانهترین شێوه‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نایارانی خۆی که هه‌مان کرده‌وه‌ی تیرۆڕیستیە. تیڕۆڕی شه‌وی یه‌لداش له‌به‌ر ده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، هه‌ر ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی که کۆماری ئیسلامی زه‌لیل و داماوه له به‌رامبه‌ر خه‌باتی ڕاشکاوانه‌و چه‌ند ڕه‌هه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا.
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره بێته پێش که بۆچی کۆماری ئیسلامی مێتۆدی تیڕۆڕ به‌کار دێنێ له به‌رامبه‌ر حیزبێک دا که له ته‌واوی ماوه‌ی حه‌فتاو یه‌ک ساڵ خه‌باتی پڕ له شانازی دا بۆ یه‌کجاریش په‌نای بۆ تیڕۆڕ نه‌بردوه. سه‌ر وبنی قسه‌ی ڕێگاچاره‌ی سیاسی و دێموکراتیک بووه بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران دا و له‌و پێناوه‌دا گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ری خۆی له سه‌ر میزی وتووێژ له‌ده‌ست داوه‌و له‌وه‌ش زیاتر له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، سوارچاکی مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته بچوکه‌کانیش بۆ هێنانه به‌رباسی مه‌سه‌له‌ی کورد له ئیران دا به ڕێگای ئاشتیخوازانه‌دا بووه. بۆچی ڕژیم له‌به‌رامبه‌ر حیزبێک دا ئه‌و کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌یه ده‌کا، که له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و ئیران دا و ته‌نانه‌ت له بواری په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش دا به حیزبێکی خاوه‌ن ئه‌خلاقی سیاسی، نه‌رم له گوتار و ڕه‌فتار دا‌و لیبڕال له هه‌ڵووێست به‌رامبه‌ر غه‌یری خۆی دا ناسراوه‌و به‌و هۆیه‌وه خاوه‌نی پێگەیه‌کی به‌رینه له نێو ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستان، ئێران و جیهان دا.
گومانی تێدا نییه که وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به جێیه، ڕاست له نێو پرسیاره‌که‌دایه. کێشه‌ی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاست ئه‌و سیاسه‌تی ماقوڵ و لیبڕاڵ و دێموکراتی حیزبی دێموکراتی کوردستانه. ڕژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی ڕاست لەو سیاسه‌ت و گوتاره ماقوڵ وگشت په‌سنده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ترسێ. ئه‌وه نفوزی بۆچون و گوتاره ئاشتیخوازییه‌که‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه که ڕژیمی هه‌راسان کردوه. ئه‌وه سه‌رکه‌وتنی حدک له مه‌یدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، پشتیوانی له خه‌باتی مه‌ده‌نی و چالاکانی نێوخۆ، هینانه گۆڕی دروشمی ڕۆژهه‌ڵات میحوه‌ری، پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات، که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان، دێموکڕاسی نێوخۆیی،وه‌لانانی سیاسه‌تی چه‌قبه‌ستوو و یه‌ک ئاراسته، سه‌رکه‌وتن له بواری دیپلۆماسی وپه‌یوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاوی نیونه‌ته‌وه‌یی و بوون به ئه‌ندام له سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ، جێگه و پێگه‌ی حدک له نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیداو ده‌یان سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی بەجێی دیکه‌یه که هه‌راسی به کۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرتوه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی جێگای ئاماژه ئه‌وه‌یه که، ڕاسته رژیم له خولقاندنی جینایه‌ت و شه‌هید کردنی ڕۆڵه‌کانی دیموکرات‌دا به بۆچوونی خۆی ده‌سکه‌وتی کاتی به‌ده‌ست هێناوه، به‌لام به هیچ شێوه‌یه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی نه‌پێکاوه که بریتیه له به چۆک داهێنانی حیزبی دیموکرات و جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا. به‌دوای جینایه‌تی شه‌وی یه‌لدا دا حدک به جوانی نیشانی دا که خاوه‌نی چ هیزێکی له بن نه‌هاتوو چه‌نده کادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و لایه‌نگری دڵسۆز و خه‌باتگێڕه. هه‌م ده‌رو دیواری شه‌قامه‌کانی نێوخۆی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، هه‌م نێو ساڵۆنه‌کان و شه‌قامه‌کانی باشوری کوردستان و هه‌م له شه‌قام و به‌رده‌رکی سه‌فاره‌ته‌کانی کۆماری سێداره له زووربه‌ی وه‌ڵاته‌کانی دنیاوه هه‌ر له ئوستورالیاوه تا ئوروپا‌و ئه‌مریکا وکانادا، شاهیدی گه‌وره‌یی حیزبی دیموکراتی کوردستان و به‌ربڵاوی چالاکییه‌کانی کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حدک بوون.
شه‌پۆلی به‌ربڵاوی پشتیوانییه‌کان چ له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دا، چ له نێو حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کاندا، چ له نیو حیزب و ڕێکخراوه ئیرانیه‌کان و چ له نێو حیزب و ڕێکخراو و مێدیا جیهانییه‌کان دا، نیشانه‌ی هێز و توانای حدک و به‌ربڵاوی چالاکییه‌کانیه‌تی و به دوای تیرۆری شه‌وی یه‌لدا دا حدک به چۆک دا نه‌هات هیچ، به‌ڵکو نیشانی دۆست و دوژمنی دا که به‌وجۆره بایانه ناله‌رزێ و تا زۆرتر قوربانی بدا، له‌سه‌ر خه‌بات و تێکۆشان شێلگیرتره. ده‌بێ ئه‌و خۆ نیشاندانه‌ی حدک به دۆست و دوژمنی سه‌لماندبێ که قه‌ڵای خۆڕاگری به تیرۆر ناڕووخێ.
لە ژماره ٦٩٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه