به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له نێو خۆی وڵات ، مام قادر فهقێمینه باوکی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید مه‌نسوور فهقێمینه له شاری بۆکان ماڵاوایی له ژیان کرد.
مام قادر فه‌قێ مینه (جه‌واهێر) که‌سێکی روح سووک و جێگای رێز‌و حومهرمهتی خه‌لك بوو که چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوای ته‌مه‌نێکی سه‌ربه‌رزانه کۆچی‌دوایی کرد.
ناوبراو باوکی مه‌نسوور فهقێمینهیه که له ساڵی ١٣٦٧ له شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارانی کۆماری ئیسلامی له باخی شێخان شه‌هید کراو، چووه ریزی نه‌مرانه‌وه.
کۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزب، وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی فه‌قێ مینه و سه‌رجه‌م که‌سوکاری باوکی شه‌هید مه‌نسوور، خۆی به هاوخه‌م و به‌شدار له خه‌میان ده‌زانێ.